KDC

ئافرەتێک دوای بردنی چەندین دەفتەر دۆلار بە ناوی دامەزراندن و هەلیکار گیان لە دەست دەدات

ئافرەتێک لە هەولێر تۆمەتبار كراوە بەوەی سەدان هەزار خواردووە و، لە ڕووداوێكیشدا دوای سووتانی، گیانی لە دەستداوە.

ئەمڕۆ ژمارەیەك هاووڵاتی لە شاری هەولێر، گردبوونەوەیەكیان ئەنجام دا و ڕایانگەیاند، ئافرەتێک بە ناوی س، ق، زیاتر لە 30 دەفتەر دۆلاری بە ناوی دامەزراندن و دۆزینەوەی هەلی كار لێ وەرگرتوون، بەڵام ئێستا گیانی لە دەستداوە.

ڕوونیشیانكردەوە، كە ئەو ئافرەتە لە ڕووداوێكدا سووتاوە، یا خۆی سووتاندووە، بەڵام دوای مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە.

داواش لە حكومەت دەكەن گرفتەكەیان بۆ چارەسەر بكەن

___

دادگایەکی ئەڵمانیا سزای قورسی بەسەر ژن و مێردێکی پێشووی داعشدا سەپاند

Karzan

ئیماراتیش رێگە بە عێراقی نادات گەشتی بیلاڕووس بکەن

KDC

ناوەندی رەوەندی کوردستانی -برۆکسل کۆنفرانسی خۆی بەست

Harmn