KDC

پرسەنامەی شفا بارزان گەیەنرایە خانەوادەی هاشم کەریمی

بەختیار وەیس ئەندامی کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری پرسەی ڕەوانشاد هاشم کەریمی لە لەندەن کرد و پرسەنامەی شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی گەیاندە خانەوادەی کۆچکردوو.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 20ی4ی2024، بەختیار وەیس بەشداری پرسەی هاشم کەریمی کەسایەتی تێکۆشەری دێرینی حزبی دیموکرات و کەسایەتی دیاری بزووتنەوەی سیاسیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد، هاوکات پرسەنامەی شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی گەیاندە بنەماڵەی کۆچکردوو و ئەوانیش سوپاسگوزاری پێزانین خۆیان نیشاندا.

جێی باسە پرسەی کۆچکردوو لە هۆتێل هێڵتۆنی لەندەن و بە بەشداری کوردانی هەر چوارپارچەی کوردست بەڕێوە چوو.

___

38مین ساڵوەگەڕی جینۆسایدی بارزانییەکان

KDC

لەشەقامەکانی کییڤ شەڕە ،نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لەروسیاکرد شەڕ ڕاگرێت

Harmn

ناوەندی برۆکسل بەشداری ڕێوڕەسمێکی کولتوری لە پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا دەکەن

Harmn