KDC

سوید:کۆرسێک بۆ یارمەتیدانی پزیشکە پەنابەرەکان دەکاتەوە

یەکێتی پزیشکانی سویدی 5.7 ملیۆن کرۆنی سویدی لە ئۆفیسی کار وەرگرتووە بۆ تەرخانکردنی کۆرسێکی ئامادەکار بۆ یارمەتیدانی زیاتری ڕاهێنانی پزیشکە پەنابەرەکان لە سوید، بەو پێیەی لە پێنج ساڵی رابردووەوە تا ئێستا پێنج پزیشک توانیویانە لە تاقیکردنەوەکانی ئەو وڵاتە دەربچن.

سۆفیا ڕیدجرین ستالی، بەڕێوەبەری یەکێتی پزیشکانی سوید، لە بەیاننامەیەکدا راگەیاند، کە خۆشحاڵن دەوڵەت پشتگیری وەبەرهێنان دەکات لە یارمەتیدانی پزیشکەکان، بەو پێیەی زۆربەی پزیشکە هاوڕێکانیان بڕوانامەیان لە دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا وەرگرتووە و، پێویستیان بە کارتێکی پیشەیی دۆستانە هەیە، بۆ ئەوەی پێداویستیەکانی چاودێری تەندروستی دابین بکەن، بۆیە لە رێی ئەو کۆرسەی کە دەیکەنەوە، ئەوان زانیاری چاودێری تەندروستی سویدی و هەروەها لە زاراوە پزیشکییەکاندا تواناکانیان بەرز دەکەنەوە.

کۆرسەکە بە تەواوی بە پاڵپشتی ئەنیستیتۆی کارۆلینسکا بەڕێوەدەچێت، هاوکات کۆرسەکە 24 هەفتەیی دەبێت و، لە مانگی نیسانی 2022 دەست پێدەکات و، تا 80 پزیشک وەردەگرن.

___

دەزگای سەنگەر و پێشمەرگە پیرۆزبایی ئاڕاستەی تاهیر هەورامی و ئەندامانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دەکەن

KDC

شاندی ناوەندی سویسرا سەردانی گۆڤاری گوڵان دەکەن

Harmn

ئاسۆی کێشەکانی هەولێر و بەغداد

Harmn