KDC

لەندەن: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پشتگیری خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن

بەمەبەستی سەرکۆنەکردنی کارە نامرۆڤانەییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەرهەق بە خۆپیشاندەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان و گەلانی دیکەی ئێران، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری خۆپیشاندانێکی کرد، کە لە مەیدانی ترافاڵگاری لەندەن بەڕێوەچوو.

رێککەوتی 5ی11ی2022 ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لەندەن، لە مەیدانی ترافاڵگار و بەمەبەستی پشتیوانیکردنی راپەرینی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و گەلانی ئێران بەشداری خۆپیشاندانێکیان کرد، هاوکات مەبەستێکی دیکەش لەقاودان و ریسواکردنی جمھوری تیرۆریستی ئیسلامی ئێرانیش لەلایەکی دیکە، بۆ ئەوکارە نامرۆڤانەییەی دەرھەق بە خەڵکی سڤیل و ژن و منداڵ و تەنانەت کوشتن و دەستبەسەرکردنیان ئەنجامیان دەدا، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لەندەن، بە ئەرکی ئینسانیان زانی، کە لەوڕێیەوە دەنگیان بگەیەنین بە گوێی ھەموو مرۆڤ دۆست و ئازادیخوازانی جیھان.

بەشداریکردنی ناوەندی ڕەوەنی کوردستانی-لەندەن، وەک ئەرکێکی ئینسانی و بەرگریکردن لە خوێنی بەناھەق رژاوی خۆپیشاندەرانە و پاڵپشتیە بۆ گەیشتن بە ئامانجی پیرۆزییان، کە ئازادی و سەربەستیە

___

لە 25/09/2017,گەلی کوردستان بڕیاردا

Harmn

چارلس میشێل: ئەنجوومەنی یەکێتی ئەورووپا بێ مێرکل وەک فەڕەنسایە بێ ئیڤڵ

KDC

حکومەتی هەرێمی کوردستان ٤٨٠ملیۆن دینار بۆ چارەسەری بەرکەوتوانی کیمیای هەڵەبجە تەرخان کرد

KDC