KDC

ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ عێراقییه‌ی ‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌كه‌ی بردبوو، دەستگیرکرا

لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ، گوته‌بێژ به‌ناوی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند ئه‌فسه‌ره‌ ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌كه‌ی بردووە و به‌ره‌و توركیا رایكردبوو، دەستگیرکرا.

یه‌حیا ره‌سول له‌ رایگه‌یه‌نراوێكدا دەڵێ، مسته‌فا كازمی سه‌رپه‌رشتی ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ستگیركردنی عه‌قید خالد موفره‌جی كردووه،‌ كه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بۆ كاروباری جه‌نگاوه‌رانی بردبوو.

گوته‌بێژ به‌ناوی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق گوتیشی: ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری .عێراق به‌هاوكاری لایه‌نی توركی ئه‌نجامدراوه‌

___

شاندی باڵایی کۆنفیدراسیۆن سەردانی سەرۆک بارزانی دەکەن

Harmn

پەیامی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی بەبۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستان

KDC

عێراقی سەرلێشێواو

Harmn