KDC

ناوەندی ئۆتاوا لە پەرلەمانی کەنەدا یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکەنەوە

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئۆتاوای کەنەدا، لە ئۆفیسی سەرەکی خۆی، هەستان بەکۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەری بۆ تاوتوێکردنی چەند خاڵێکی گرنگ.

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئۆتاوا، ئامادەکاری بۆ ساڵیادی ڕۆژە مەزنەکەی ڕیفراندۆم دەکات، کە لە رێکەوتی ٢٤/٩ی ئەمساڵ لە تەلاری پەرلەمانی کەنەدا و بە بەشداری کوردانی شارەکانی کەنەدا و، کەسانی بیانی و حزبی و حکومی و ئەندام پەرلەمانانی کەنەدا ئەنجامی دەدەن، کە تێیدا کولتوورو کەلەپووری کوردەواریشی تێدا ئەنجام دەدرێت.

هەر لە میانەی کۆبوونەوەکە، ئامادەکاری تەواو بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو بۆ پشتیوانی کردنی برا و خوشکەکەنمان لە کەرکووکی خۆڕاگر و دڵی کوردستان کرا، کە لە ئێستادا بە دەستی ناحەزان و بەکرێ گیراوانی دەرەکی، شەهید و بریندار دەکرێن.

___

یانەی کورد ڤین FC Kurd Wien پەیوەندی بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانى لە نەمسا کرد

KDC

ناوەندی بەلجیکا بە فەرمیی بانگهێشتی ڕێورەسمێک کران

nusar1

شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا :هێزی نوێ لە بەکرێگیراوەکان دروست دەکرێت

nusar1