KDC

سوید: نوێنەری کۆنفدراسیۆن بەشداری یادی 25ساڵەی کتێبخانەی کوردی لە ستۆکهۆڵم دەکات

ڕۆژی شەممە25.11.2022 سەلام کوردە بەنوێنەرایەتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری یادی 25

ساڵەی کتێبخانەی کوردی لە ستۆکهۆڵم کرد

مەراسیمی یادەکە بە ئامادەبوونی بەشێکی زۆر لە نوسەران و کتێب دۆستانی کوردی و سوید و لایەنەکان یادەکەیان وەک یەکەم کتێبخانەی کوردی لەوشارە بەرزڕاگرت ،کە ساڵانێکە خزمەت بە نوسەران و منداڵانی کورد لە شارە دەکات

هەرلەو یادە نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە وتەیەکدا وێڕای پیرۆزبایی لە ماریا لەیسنەر سەرۆکی کۆمیتەی بەرێوەبەری و ئەندامانی پەرتوکخانەی کوردی ،وەک کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پاڵپشتی بۆ پەرتوکخانەی کوردی دەربڕی، کە ماوەی چارەکە سەدەیەکە سنبولی ناونیشانی کورد بووە، کاریگەری لەسەر مانەوەی زمانی کوردی و پێشەوەچوونی وێژەو کلتوری کوردی لەووڵاتەدا هەبووە

لەکۆتایی وتکەیدا سەلام کوردە هیوای سەرکەوتنی زیاتر بۆخواستن ستایشی ئەرک و کارەکانیانی کرد

جێی ئاماژەیە یادەکە بە چەند پارچە موزیک و ستران،کەنزیکەی سێ کاتژمێر خایەند کۆتایی بە مەراسیمەکە هات

___

پەڕەسێلکەکانی سلێمانی لە ئەڵمانیاوە گوزارشت لە ئازادی و شکۆی ژنی کورد دەکەن

nusar1

ڕۆژهەڵاتی کورستان : زیندانێکی سیاسی کورد لە سێدارەدرا

KDC

ناوەند و کۆمەڵە و ڕێکخراوە کوردستانییەکانی ئەڵمانیا کۆبوونەوە

nusar1