KDC

چوارەمین کۆرسی فێرکردنی زمانی کوردی بۆ قوتابییانی کوردستانیی دیاسپۆرا دەستیپێکرد

ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێکەوتی ٥ ی ١٠ ی ٢٠٢٥، بەبەشداری دکتۆر ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خلیل  شریف مولود نوێنەری کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی  و دەیان قوتابی کوردستانیی نیشتەجێی وڵاتە جیاجیاکانی ئەوروپا و ئەمەریکا و ئوسترالیا و ئاسیا و بەشێک لە خانەوادەکانیان، ڕێوڕەسمی  کردنەوە و دەستپێکردنی کۆرسی چوارەمی فێرکردنی زمانی کوردی بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو.

سەرەتای مەراسیمەکە وەزیری پەروەردە سڵاوی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێزدار مسرور بارزانیی گەیاندە قوتابییە بەشداربووەکان و خانەوادەکانیان، پاشتر تیشکی خستە سەر گرنگی فێربوونی زمانی دایک و پاڵپشتی خانەوادەی ئەو بەشداربووانە بۆ قوتابییەکانیان لەبواری فێربوونی زمانی کوردی، سوپاسی خانەوادەکانیانی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ بەشداربووەکان خواست، هەروەها ئاماژەی بە پاڵپشتی جەنابی سەرۆک وەزیران بۆ ئەم کۆرسانە کرد، دەستخۆشی لەو مامۆستایانەش کرد کە دڵسۆزانەوە و خۆبەخشانە لە کوردستانەوە وانەکان دەڵێنەوە، پاشتر ژمارەیەک لە قوتابییەکان و کەسوکاریان لە چەند وتەیەکدا سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پەروەردە کرد بۆ فەراهەمکردنی ئەم کۆرسانە و داوایان کرد زیاتر پەرەی پێبدرێت و بەردەوام بێت، چونکە جگەرگۆشەکانیان لەڕێی ئەم کۆرسانەوە فێری نووسین و خوێندنەوەی زمانی دایک بوون، شایانی ئاماژەبۆکردنە ئەم کۆرسانە وەزارەتی پەروەردە لەڕێی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە دەیکاتەوە و تەنها لە کۆرسی چوارەمدا (٢٥٠٠) قوتابی لە (٤٠) وڵاتی دنیاوە بەشدارن.

وەزارەتی پەروەردە

٥ ی ١٠ ی ٢٠٢٥

___

لە برۆکسل سیمینارێک لەسەر بڕیاری پەرلەمانی فلاندەرز سەبارەت بە ڕۆژئاوای کوردستان ڕێک دەخرێت

Karzan

هێرشێکی دیکەی تورکیا دەکرێتە سەر رۆژئاوای کوردستان؟!

KDC

دوو رێکخراوی گرنگی فەرەنسیی هاتنە ژێر چەتری کۆنفیدراسیۆن

Harmn