KDC

ژنەکوردێک وەک جێگری سکرتێری ژنانی سۆشیال ئینتەرناشیۆناڵ هەڵبژێردرا

گوڵاڵە شەرەفکەندی نوێنەری یەکێتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران، وەک جێگری سکرتێری ژنانی سۆشیال ئینتەرناشیۆناڵ هەڵبژێردرا.

کۆنگرەی ئینترناسیۆناڵ سۆشیال ئینتەرناشیۆناڵ لە وڵاتی ئیسپانیا لە حاڵی بەڕێوەچووندایە و، دەستەی یەکێتیی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران، لەو کۆنگرەیە بەشدارن.

گوڵاڵە شەرەفکەندی کادری یەکێتی ژنان، کە لە کاندیدەکانی ئەم کۆنگرەیە بوو، وەک جێگری سکرتێری ژنانی ئینتەرناشیۆنال هەڵبژێردرێ و متمانە بەدەست بێنێت.

سەرکەوتنی ئەو ژنە کوردە، دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ ژنانی کورد، بەتایبەتی ژنانی ڕۆژهەڵات، کە دەتوانن دەنگی خۆیان بە جیهان بگەیەنن.

جێی باسە، ژنانی کورد لەژێر دەستەڵاتی ڕژێمی کۆماری ئیسلامیدا، لەژێر چەوسانەوەیەکی زۆردان، بەڵام خەباتی ئەوان بەتایبەت لە شۆڕشی ژینادا لە ئاستی جیهاندا دەنگی داوەتەوە.

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی خەڵاتی ڕێزلێنان بە شاعیری ئەمازیخی مەلیکە مەزان دەبەخشێت

Harmn

بەلجیکا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ساڵوەگەڕی شەهید ژینا ئەمینیی کرد

Harmn

پارتی چەپی ئەڵمانیا سەرکەوتنێکی مێژوویی لە بەرلین تۆمارکرد

Karzan