KDC

یونسێف هۆشداری لە باردودۆخی منداڵانی عێراق دەدا

رێکخراوی یونسێف نیگەرانی لە دۆخی منداڵانی عێراقدەردەبڕێ و دەڵێ، لە هەر پێنج منداڵێکی عێراق،چواریان لە قوتابخانە و ماڵەوە تووشی ئەشکەنجەداندەبنەوە.


رێکخراوی یونسێفی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان،هۆشداری لە دۆخی منداڵانی عێراق دەدا و لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لە هەر پێنج منداڵ، چواریان، لەماڵەوە، یا لە قوتابخانە تووشی ئەشکەنجەدان دەبنەوە،داواشی لە حکوومەتی عێراق کردووە، ئەنجامدەرانیئەوجۆرە تاوانانە بدرێنە دادگا.


ئەوەش دوای ئەوەدێت، کە رۆژی پێنج شەممە، ڤیدیۆیەکلە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، کە نیشانی دەدا،باوکێکی عێراقی بە قورسی ئەشکەنجەی منداڵەکەیدەدا.


پەیوەست بەو ڤیدیۆیەی دوێنێ، نووسینگەی مستەفاکازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بڕیاریدەستگیرکردن بۆ ئەو باوکە دەرچووە

___

یۆنان: بەهۆی نقومبوونی بەلەمێک بەدەیان کۆچبەر لە دەریای ئیجە بێسەرو شوێنن

Harmn

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێک ئاڕاستەی سەرۆکی پارتی دەکەن

Harmn

بەریتانیا :ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێک ئاراستەی سەرۆک بارزانی و نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەن

Harmn