KDC

هۆڵەندا: ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرزڕاگیرا

بۆ بەرز راگرتنی رۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، چەند کۆمەڵە و ناوەندێکی کوردی له شاری ئارنهێمی وڵاتی نیدەرلاند (هۆڵەندا) چالاکییان ئەنجامدا.

رۆژی شەممە رێککەوتی، 17.12.2022 چەند کۆمەڵە و ناوەندێکی کوردی دانیشتووی شاری ئارنهێمی نیدەرلاند، لەGele Rijders Plein Arnhemcentrum کۆبوونەوە و، بە شەکاندنەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان ئەو رۆژەیان بەرز راگرت.

کۆبوونەوەکە کاتژمێر یەکی دوانیۆڕۆ و بە بەشداری چەندین کوردی دانیشتووی شاری ئارنهێمی ئەو وڵاتە دەستی پێکرد و، هەموان بژی کورد بژی کوردستان و چەندین دروشمی دیکەیان دەگوتەوە.

___

پەیامێک لە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە

Harmn

ئیسرائیل و رووسیا لێکتێگەیشتنیان بۆ وەدەرنانی ئێران لە سووریا هەیە

KDC

ناوەندی بێرمینگهام و ڕێکخراوێکی کوردی کورتە فیلمێکی سینەمایی پێشکەش دەکەن

Harmn