KDC

سزای هێرشکردنە سەر بانگەشەکانی هەڵبژاردن دیاریکران

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، دەڵێ، ھەر کەسێ بە تۆمەتی ھێرشکردنە سەر گردبوونەوەکانی تایبەت بە بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان دەستگیر بکرێت، سزا دەدرێت.

یاریدەدەری گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، نیبراس ئەبو سۆدە، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا، رایگەیاند، ھێرشکردنە سەر بانگەشەکانی ھەڵبژاردن، بە تاوانی ھەڵبژاردن ھەژمار دەکرێت و ئەنجامدەرانی رەوانەی دادگای تایبەتمەند دەکرێن.

نیبراس ئەبو سۆدە، روونیکردەوە، ھەر کەسێ بە تۆمەتی ھێرشکردنە سەر گردبوونەوەکانی تایبەت بە بانگەشەکانی ھەڵبژاردنەکان دەستگیر بکرێت، بەند دەکرێت، یا سزای دارایی دەدرێت، کە سزای بەندکردنەکە لە نێوان یەک مانگ بۆ یەک ساڵ دەبێت و، سزا داراییەکەیش لە یەک ملیۆن دینار بۆ پێنج ملیۆن دینار دەبێت.

ئەمەیش دوای ئەوە دێت دوو رۆژ لەمەوبەر، میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردبوویەوە، کە ژمارەیەک چەکداری نەناسراو تەقەیان لە گردبوونەوەیەکی بانگەشەکانی ھەڵبژاردنی ھاوپەیمانی عەزم، بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر لە قەزای ئەبو غرێبی باشووری بەغدا کردبوو.

___

کۆبوونەوەی ڕووسیا و ناتۆ لە بارەی گرژیەکانی ئۆکرانیا بێ ئەنجام بوو

nusar1

شێوەکاری کورد هەڤاڵ ناڵی لە ڕوانگەی قوتابخانە ئەکادیمی یەکانەوە

KDC

لەسەر راوەستانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی روونکردنەوە دەدرێت

nusar1