KDC

هەولێر: نوێنەری ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کۆڕی دکتۆر موحەمەد عبداللە کاکەسور دەکات

نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هەرێمی کوردستان بەشداری کۆرێکی دەکات ،کەلە لایەن یەکێتی نوسەرانی کورد لقی هەولێر ڕێکخرابوو ،لەسەر چەند تایبەتمەندییەکی مێژوی پایتەختی کوردستان بوو

ڕۆژی پێنج شەممە 22.12.2022 لە شاری هەولێر موزەفەر ئەحمەد نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەهەرێمی کوردستان بەشداری کۆڕێکی دکتۆر موحەمەد عەبداللە کاکەسور کرد ،کەلەلایەن لقی هەولێری یەکێتی نوسەرانی کورد ڕێکخرابوو

کۆرەکەی بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لەنوسەران ، ڕۆشنبیران ،مامۆستایانی زانکۆ و نوێنەرانی لایەنەکان ، بابەتێکی گرنگ و مێژوویی و تایبەتی شاری هەولێر لەلایەن دکتۆر موحەمەد بەشێوەیەکی زانستی شیکرایەوە ، بەسەرنج و پرسیاری بەشداربووان تەوەری مێژووی ئەو شارە ڕونکرانەوە ،هەولێر وەک شارێکی مێژووی جێگای شانازیی هەموو کوردستانیانە و بەشاری پێکەوە ژیان و ئاشتی ناسراوە

___

ڕوسیا ئاگربەستی کاتی لە شارەکانی ڤۆڵنۆڤاخا و ماریۆپۆل ڕادەگەیەنێت

Harmn

51 کۆچبەر لە کەناراوەکانی لیبیا بوونە قوربانی

Karzan

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە لەندەن لەلایەن مامۆستا موشیر بانگهێشت کران

KDC