KDC

بە هۆی سیاسەتەکانی ترامپ بەرانبەر کۆچبەران، ئەمەریکا ملۆنان دۆلار قەرەبووی کۆچبەران دەکاتەوە

بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی وال ستریت، بە هۆی سیاسەتەکانی دۆناڵد ترامپ بەرانبەر کۆچبەران، دەستەڵاتدارانی ئەمەریکا پلانێک بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو خێزانانە دادەنێن کە کۆچیان بۆ ئەمەریکا کردووە و زیانمەند بوون.

رۆژنامەکە دەڵێت: وەزارەتی داد و بەشی ئاسایشی نێوخۆ و بەشی تەندرووستی و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان، هەڵدەستن بە ئەنجامدانی ئەو پلانە نوێیە.

ڕەنگە کۆی نرخی قەرەبووەکە زیاتر لە 1 ملیار دۆلار بێت، بەو پێیەی لە ئێستادا 940 خێزانی کۆچبەر داوای قەرەبوویان کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی یەکێتی پاراستنی ئازادییە نەتەوەییەکان، بەهۆی سیاسەتی ئیدارەی ترامپەوە بەرانبەر کۆچبەران، نزیکەی 5,5 هەزار خێزانی کۆچبەر، تێکشکاون و لە یەکترازاون

___

زیارەتکارانی ئێران بە مەرج دێنە خاکی عێراق

KDC

وێبینارێکی تایبەت

KDC

ڕێکخراوێکی سەربە کۆنفیدراسیۆن بەشداری کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتییان کرد

Harmn