KDC

پەیامی سەرخۆشی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ بنەماڵەو کەسوکاری عومەر چاوشین

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەبۆنەی کۆچی دوایی هونەرمەند عومەر چاوشین ، پرسە و سەرخۆشی خۆیان ئاڕاستەی بنەماڵەی ناوبراو دەکەن،هیواخوازیشن خودای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.
بەناوی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، پرسە و سەرخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکار و هاوڕێیانی دەکەین، لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات، هاوکات ئارامی و دڵنەوایی بۆ هەموو لایەک دەخوازین

هونەرمەند عومەر چاوشین لەساڵی 1942لەگەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایکبووە ،لەساڵی 1967ئەندامی تیپی نواندنی سلێمانی بووە ،لەگەڵ هونەرمەند حاجی مەکی بەشداری سەرەکی لە دراماکانی ئەوکاتە و ،ئەکتەرێکی شارەزا بووە ،پاش ململانێکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی ،ڕۆژی یەک شەممە 15.01.2023

لە سلێمانی کۆچی دوایکرد

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

16.01.2023

___

پەیامی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەریتانیا لەسەر سەردانەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوڵاتە

Harmn

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا داوای ڕاگرتنی شەڕی ئۆکرانیا دەکات

Harmn

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە ئەڵمانیا بە بۆنەی ساڵیادی ریفراندۆمەوە مەراسیمێکیان ئەنجامدا ( ڤیدیۆ )

KDC