KDC

هاووڵاتییەکی دیکەی بۆکان دەستگیر دەکرێت

کەسێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی وەستا عەلی عەزیز زادە، لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتی بۆکانەوە دەستگیر دەکرێ و تا ئێستا هۆکاری دەستگیرکردن و شوێنی دەستبەسەرییەکەیشی دیار نییە.ا


بەپێی راپۆرتی پەیامنێری چاونیوز، لە شاری بۆکان،هێزێکی زۆری ئیدارەی ئیتڵاعات کاتژمێر ٤یبەرەبەیانی رۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردوو،هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی وەستا عەلی عەزیز زادە ودەستگیریان کردووە.

هێزەکانی ئیتڵاعات لەگەڵ دەستگیرکردنی وەستا عەلی،دەستیشیان بەسەر کۆمەڵێ کەلوپەلی ناوبراودا گرتووە،وەک موبایل و کۆمپیوتەر و لاپتۆپی ماڵەوەیان و لەگەڵخۆیان بردوویانە.


وەستا عەلی عەزیز زادە، کە سەروو ٥٠ ساڵی تەمەنە،کەسێکی جووتیارە و، پاش ١٠ رۆژ لە گیرانی، سەرەڕایهەوڵ و بەدواداچوونی کەسوکارەکەی، تا ئێستا رووننییە هۆکاری دەستگیرکردنەکەی چییە و لەکوێش بەندکراوە

___

شەوی ڕابردوو 10کۆڵبەری کورد بە تەقەی چەکدارەکانی ئێران بریندارکران

Harmn

جۆنسن: لە دوای ساڵی 1945ەوە رووسیا بە دوای جەنگەوەیە لە ئەوروپا 

KDC

فانیسا رەشید: دەبێ کەلتوور و زمانی کورد بە دنیای دەرەوە بناسێنین

KDC