KDC

سوید:شاندی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری سیمینارێک دەکەن

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی سوید بەشداری سیمینارێک دەکەن

سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و شاندێکی یاوەری بەشداری سیمینارێکی تایبەتیان لەسەر راپەڕینی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان کرد، کە لە پەرلەمانی سوید بەڕێوەچوو.

رۆژی پێنج شەممە، رێکەوتی 26.01.2023، سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ئیسماعیل کامل و، سکرتێری کۆنفدراسیۆن کۆڤان ئامێدی و، سەلام کوردە ئەندامی کۆمیتەی چاودێر بەشداری سیمینارێکی تایبەتیان لەسەر راپەڕینی گەلی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد، کە لە پەرلەمانی سوید بەڕێوەچوو.

جێی باسە، لە هەمانکاتدا سەرۆکی فدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکانی سوید و، چەند ئەندامێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە سوید بەشداری بوون.

___

کۆچکردن بۆ ئەوروپا بەراورد بە ساڵی پار زۆر زیادی کردووە

Harmn

شفا بارزانی لەگەڵ کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبووەوە

Harmn

نوێنەری کۆنفیدراسیۆن لەگەڵ ئەندامێکی پەرلەمانی کەنەدا کۆبووەوە

Harmn