KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەشی ئافرەتێکی کورد دەکات

ئافرەتێکی کوردی دانیشتوی وڵاتی بەریتانیا وەک پێشمەرگەی سەردەم و چالاکوانێک لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی پێشمەرگە ،کە سەربە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانییە خەڵات ڕێزلێنانی پێشەکەش دەکرێت

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی 02.03.2021 ڕزگار شێخ عەلی بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەندەن و بەرپرسی دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی خەڵاتی ڕێزلێنانی تایبەت پێشکەشی دکتۆر بنار تاڵەبانی کرد ،لە پاداشتی کارەخێرخوازەکانی وەک کوردێکی سەرکەوتوو لە وڵاتی بەریتانیا و وەک پێشمەرگەیەکی سەردەم و چالاکوانێک خەڵاتی ڕێزلێنانی پێشکەش کرا .

لەمبارەوە دکتۆر بنار تاڵەبانی سوپاس و دەستخۆشی لە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و دەزگایی نێودەوڵەتی پپێشمەرگە بۆ کاری مرۆی کرد ،بە بەسەرکردنەوەی و هیوای سەرکەوتنی بۆ ڕەوەندی کوردستانی و دەزگایی نێودەوڵەت پێشمەرگە خواست ،ستایشی ڕێزلێنانەکەی کرد

جێی باسە دکتۆر بنار تەڵەبانی پزیشکێکی کوردە ،لە ساڵی 1988 لە کوردستانی باشور لەدایک بووە و لە ساڵی 1998 لەگەڵ خێزاکەی و لە تەمەنی دەساڵی هاتونەتە بەریتانیا و ئێستا قوتابی دکتۆرایە لە زانکۆی کاردیف درێژە بەخوێندن دەدات ،و بەهۆی ئەنجامدانی کارە خۆبەخشییەکانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەگەڵ چەند ڕێکخراوێک ئەنجامی دابوون ، لە رۆژی 9ی مانگی ڕابردوو بانگهێشتی کۆشکی بەکینگهام کرا و لەلایەن شا چارڵزی سێیەم، پاشای بەریتانیا پێشوازی لێکرا و مەدالیای رێزلێنانی (MBE) پێبەخشرا ، کە سێیەم بەرزترین خەڵاتی رێکخراوی ئیمپراتۆریەتی بەریتانییە و ساڵانە دووجار دەبەخشرێت و دەدرێت بەو کەسانەی کە بەشدارییەکی گەورەیان لە چالاکییە نیشتیمانییەکاندا هەیە

س،ح

___

خانمە کوردێکی دەستگیرکراو مانی لە خواردن گرتووە

Harmn

ڕوسیا دیەوێ پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئەوروپا وەکخۆی بمێنێتەوە

Harmn

چالاکوانێکی سیاسیی دوای ئەوەی خۆی رادەستی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکاتەوە، گیان لە دەست دەدا

KDC