KDC

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی کۆنفدڕاسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دەکات

ڕۆژی دووشەممە 1ی 12ی 2025، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ڕەحیم ڕەشیدی (مستەر کورد) بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی کۆنفیدڕاسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرد.

لەدیدارەکەدا باس لە ڕۆڵ و پێگەی ڕەوەندی کوردستانی و پێویستی تێکۆشانی نەتەوەیی لە دیاسپۆرا کرا، سەرۆك بارزانی ڕۆڵی ڕەوەندی کوردستانی بە گرنگ وەسفکرد لەپێناو پێشخستنی دۆزی ڕەوای گەلی کورد و پشتیوانی و پاڵپشتی خۆشی بۆ سەرخستنی هەوڵەکانی ڕەوەندی کوردستانی نیشاندا، و ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە پڕۆژەیەکی نەتەوەیی و نیشتیمانییە بۆ هەموو کوردستانیان.

هەر لەو دیدارەدا بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی کۆنفیدڕاسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی تیشکی خستە سەر ئەو کار و چاڵاکیانەی کە لەئاستی نێودەوڵەتیدا لە پێناو دۆخی ڕەوای گەلی کوردستان ئەنجامیانداوە.

  • لەسایتی بارەگایی بارزانی وەرگیراوە

___

بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەکانی کۆنفیدراسیۆن دیداری لەگەڵ بەڕێوەبەری پۆلیسی ناشڤیل سازکرد

nusar1

وێنەی ئەو جەنراڵەی ئەفغانستان بڵاو دەبێتەوە، کە بەڵێنی بردنەوەی شەڕی دژ بە تاڵیبان دا

KDC

شۆڕشی ئیبڕاهیم خانی دەلۆ

KDC