KDC

حکومەتی هەرێمی کوردستان ٤٨٠ملیۆن دینار بۆ چارەسەری بەرکەوتوانی کیمیای هەڵەبجە تەرخان کرد

حكومەتی هەرێمی كوردستان، بودجەیەكی تایبەت بەبڕی (480,000,000) چوارسەد و هەشتا ملیۆن دینار بۆ پارێزگای هەڵەبجە بۆ نەخۆشخانەی چارەسەری بەركەوتووانی كیمیایی تەرخانكرا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاوكراوەتەوە:” (مەسرور بارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی دەربڕی بۆ تەرخانكردنی بڕی (480,000,000) چوارسەد و هەشتا ملیۆن دینار بۆ دابینكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی مانگانە بۆ نەخۆشخانەی چارەسەركردنی بەركەوتووانی كیمیایی لە پارێزگای هەڵەبجە.”

وەك لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئامانج لەو كارە، گرینگیدانە بە ڕەوشی تەندروستی بەركەوتووانی چەكی كیمیایین، دوای چالاكردن و دەسبەكاربوونی نەخۆشخانەی تایبەت بە چارەسەركردنی بەركەوتووان.

___

پەیامی پەرلەمانتارێکی سویسرا بۆ ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە

KDC

ماکرۆن: دەبێت بارودۆخی شنگال ئاسایی بکرێتەوە

KDC

لە پاریس یادی 110 ساڵەی ڕێککەوتننامەی سایکس-پیکۆ کرایەوە

Karzan