KDC

سوید: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کۆبونەوەیەکی گشتی سازکرد

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە سوید بە سەرپەرشتی سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و ئامادەبوونی بەرپرس و ئەندامانی دەستەی کارگێری و نوێنەری فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان کۆبوونەوەیەکی گشتیان سازکرد

ڕۆژی شەممە ڕێککەوتی 25/3/2023 لە شاری ستۆکهۆڵم کۆبونەوەی گشتی ساڵانە ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە سوید ، بە ئامادەبوونی ئیسماعیل کامیل سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و بەرپرسی ناوەند و دەستەی کارگێری و ئەندامانیان لە سەرانسەری سوید بەڕێوەچوو

کۆبونەوەکە پاش وەستانی خولەکێک بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دواتر بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە خوێنرایەوە ،کەپێکهاتبوو لە جالاکیەکانی ناوەند و راپۆرتی دارای و لۆبی و پەیوەندییەکان و بەرنامە و کارو جالاکی بۆ ساڵی نوێ پەسند کرا


کۆبونەوەکە بە شێوەیەکی دیموکراسی بەرێوە چوو ،لەگەڵ ئەوەشدا دەستەی بەڕێوەبەری نوێ هەڵبژێردرا کە لە ١٣ ئەندام پێکهاتووە .

لەکۆتایی کۆبونەوەکە دەستەی بەڕێوەبەر نوێ بڕیاریاندا ، ڕۆژی یەکشەممەڕێککەوتی 02.04.2023 لە کۆبوونەوەیەکی گشتیداهەڵبژاردن بۆ بەرپرس ناوەند و دەستەی نوێی کارگێری بکرێت .

___

کۆڵبەرێکی کورد لە ناوچە سنووریەکانی هەوراماندا بە تەقەی پاسەوانانی سنووری ئێران دەکوژرێت

KDC

سلێمانی.. 13یەمین ساڵیادی کۆچی دوایی شێرکۆ بێکەس بە چەند چالاکییەک کرایەوە

Karzan

شارۆ شەماڵ لە نێو میدیا و کەناڵ و تیڤی ئۆکتۆ دا لە ڤێنا

KDC