KDC

پەیامێک لە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە

بەناوخوای گەورە و میهرەبان

ئەمڕۆ ساڵیادی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان دۆڵی خۆشناوەتییە ،کە سی و شەش ساڵ پێش ئێستا لە 16.04.1987 حکومەتی پێشوی عێراق چەکی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی دژی هاوڵاتیانی ئەو دەڤەرە بەکارهێنا و کەبووە هۆی شەهید بونی 280هاوڵاتی و پتر لە 300 هاوڵاتی بریداربوون ،کە تائێستاش ئاسەواری ئەو چەکە کۆمەڵکوژییە بەسەر جەست و دەرونیانەوە هەیە
ئەم کارەساتە پەڵەیەکی ڕەشە بەنێوچاوانی حکومەتی پێشوی عێراق ،کە دژ بەخەڵکی کوردستان بەکاریانهێناوە ،کەهەمیشە دوژمنان شکستەکانیان دژی بە هاوڵاتیانی کوردستانە بووە
لە ساڵیادی ئەم کارەساتەدا کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەری ڕێزو نەوازش بۆ شەهیدانی ئەم کارەساتە دادەنوێنن و داواکارین لە کۆمەڵ و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و مافی مرۆڤ ڕێ لە بەکارهێنانی ئەم جۆرە چەکە ژەهراوییانە بگرن .
ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوە هەمیشە بەشکۆوە یادی شەهیدان و قوربانیانی ڕێگایی ڕزگاری و ئازادی کوردستان دەکەنەوە
دوبارەی سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی و گشت شەهیدانی کوردستان

مردن و سەرشۆری بۆ دوژمنان و ناحەزانی کوردستان

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
16.04.2023

___

دیداری شفا بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی فەرەنسا لە ئەرمینیا

Harmn

ئەڵمانیا:پۆلیس 5بەرپرسی گەورەترین تۆری بازرگانیکردن بە کۆچبەرانی نایاسایی دەستگیر دەکات

Harmn

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەمسا پرسە بۆ عەلی قازی دادەنێن

KDC