KDC

تاڵیبان خۆپیشاندان قەدەغە دەکات


وەزارەتی نێوخۆی کابینەی نوێی ئەفغانستان، لە یەکەمین بڕیاریدا، خۆپیشاندانی بێ مۆڵەتی قەدەغەکرد و رایگەیاند، خۆپیشاندانی بێ مۆڵەت، رووبەڕووی تاوانی قورس دەبنەوە.

لە دوای خۆپیشاندانەکانی هاووڵاتیانی ئەفغانستان دژی فەرمانڕەوایی تاڵیبان و رێپێوانی ئافرەتانی ئەفغانی، وەزارەتی نێوخۆی کابینەی نوێی حکوومەتی کاتی ئەفغانستان، بڕیاری قەدەغەکردنی خۆپیشاندانی بێ مۆڵەتی دەرکرد و رایگەیاند، خۆپیشاندانی بێ مۆڵەت، وەک تاوانباری قورس مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

لێدوانەکە لە لایەن وەزیری نێوخۆی ئەفغانستان، سیراجەدین حەقانییەوە بڵاوکراوەتەوە و رایگەیاندووە، بێ هەبوونی مۆڵەتی وەزارەتەکە، بەکارهێنانی درووشم و دەربڕینی ناڕەزایی قەدەغەیە

___

بەپەلە: هێرشێکی مووشەکی کرایە سەر فرۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی

KDC

ناوەندی بەلجیکا سەرۆکی بێرۆی کوردییان خەڵات کرد

Harmn

گووگل:وێنەی گۆڕستانی فرۆکەکانی ئێران دەگرێت ،کە بەهۆی سزاکانەوە لە کارکەوتوون

Harmn