KDC

یۆنان دوو بەلەمی کۆچبەران ناچار بە گەڕانەوە بۆ تورکیا دەکات

هێزەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی توركیا، 78ی کۆچبەری نایاساییان لە رۆژئاوای وڵاتەکە رزگارکرد، کە لەلایەن هێزەکانی یۆنان لە دەریای ئیجە ناچار بە گەڕانەوە کرابوون بۆ ئاوەكانی تورکیا.

بە گوێرەی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، هێزەکانی سەربە فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی ئەو وڵاتە، زانیارییان لەبارەی بوونی ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی نێو بەلەمێک لە کەناراوەکانی شارۆچكه‌ی کوشاداسی پارێزگای ئایدن رۆژئاوای وڵاتەکە پێگەیشت، هاوکات زانیاری بەلەمێکی دیکە لە کەناراوەکانی چەشمەی پارێزگای ئیزمیری رۆژئاوای وڵاتەکەش پێگەیشت و دەستەجێ تیمەکان رەوانەی هەردوو شوێنەکە کران.

لە پارێزگای ئایدن، 38 کۆچبەری نایاسایی و لە پارێزگای ئیزمیر 22 کۆچبەری نایاسایی دیکە لە لایەن هێزەکانی یۆنان ناچار بە گەڕانەوە کرابوون بۆ ئاوە هەرێمییەکانی تورکیا، رزگارکران.

هاوکات لە کەناراوەکانی شاری بۆدروومی پارێزگای موغڵای رۆژئاوی تورکیا، 16 کۆچبەری نایاساییان رزگارد، کە لەسەر بەلەمێکی پلاستیكی بوون.

دوای راییکردنی کاره‌كانیان، کۆچبەرە نایاساییەکان رادەستی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ لە پارێزگاکانی ئایدن و ئیزمیر و موغڵا کران.

___

ئەڵمانیا: ئەو کەسانەی مافی پەنابەرێتیان رەتکراوەتەوە، چۆن چارەسەری پزیشکی وەردەگرن؟

KDC

کۆنفدراسیۆن ڕەوەندی کوردستانی دەرئەنجامی کۆتایی دیداری لۆزان بڵاو دەکاتەوە

Harmn

ناوەندی بێرمینگهام بانگهێشتی کۆڕێک کران

Harmn