KDC

سوید: ڕێ بە پالۆدان نادرێ لە بۆڕۆس قورئان بسوتێنێت

پۆلیسی سوید رەتی کردەوە رێ بە پالودان بدا، کە لە شاری بۆرۆس قورئان بسووتێنێ، ئەوەشیان بۆ کاردانەوەی توند گێڕاوەتەوە.

پۆلیس رەتی کردەوە، کە هەینی داهاتوو رێ بە راسموس پالودانی سەرۆکی راستڕەو بدا بۆ گردبوونەوەیەک لە بۆرۆس، کە تێیدا قورئان بسووتێنێ، بەڵکو داواکارییەکەی پێشکەش بە دادگای کارگێڕی دەکرێت.

تۆماس فۆکسبێرگ، وتەبێژی پۆلیسی هەرێمی رۆژئاوا وتی: “هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵسەنگاندنەکەدا نەکراوە، هەروەها ئێمە هیچ شوێنێکی جێگرەوە نابینین لە بۆرۆس بۆ ئەنجامدانی گردبوونەوەکە”.

پالودان پلانی داناوە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی گشتی لە ناوچەی نۆربی، کە ژمارەیەکی زۆر کۆچبەر تێیدا دەژین.

پالودان دەڵێ، کە پلانی هەیە لە کۆبوونەوەکەدا بەلایەنی کەمەوە یەک کۆپی قورئان بسووتێنێت.

لە یەکەم بڕیاریدا، پۆلیس دووپاتی کردەوە کە ڕەتکردنەوەی پەیوەستە خەمڵاندنی مەترسی و هەڕەشە، ئەو ئاماژەی بە ئاژاوەی توندوتیژی کرد، کە لە چەند شوێنێکی سوید لە کۆتایی هەفتەی ئیستەر، لە ئەنجامی کۆبوونەوەکانی پالۆدان روویاندا.

ئیمیلی کولمەر، سەرۆکی پۆلیسی هەرێمی رۆژئاوا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: “ڕاسموس پالۆدان قسەی هەیە لەبارەی دروستکردنی ئاژاوەوە”.

وتیشی: “بینیمان کە چەند بەجدی ڕای گشتی ئاشکراکراوە و چۆن پۆلیس بریندار بووە”.

لە بەرانبەردا، زۆرن ئەوانەی داوا دەکەن کە ڕێگە بە پالودان نەدەن بۆ گردبوونەوەی پلان بۆ داڕێژراو لە بۆرۆس.

___

نەتەوەیەکگرتووەکان : بەزۆرینەی دەنگ ،ئەندامێتی ئێرانیان لە کۆمیسیۆنی پێگەی ژنان وەرگرتەوە و لەو شوێنەدەرکرا

nusar1

نەمسا: ئەندامانی دەستەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سالسبۆرگ هەڵبژێردران

nusar1

نەوتی خاو ئاستێکی دیکەی پێوانەیی تۆمار دەکات و نرخی گەیشتە 92.95 دۆلار

nusar1