KDC

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی 53ەمین ساڵیادی بەیاننامەی 11ئازاری ساڵی 1970

بەبۆنەی 53ەمین ساڵیادی بەیاننامەی 11ئازار کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ڕایدەگەیەنێت ،کە ڕێککەوتننامەی 11ئازار ساڵی 1970لە ئەنجامی خۆراگری و تێکۆشانی هێزی یەکگرتوی پێشەمەرگەکانی کوردستان بوو ،کە بەسەرۆکایەتی مەلا موستەفای بارزانی توانیان حکومەتی ئەو دەمەی عێراق بەناچاری لە چوارجێوەی پرۆتۆکۆلێکی یاسایی دان بەمافەکانی نەتەوەی کورد دابنێن و لە نێوەندەدا چوارساڵ ئاشتی لەناوچەکە بەرپابوو و ڕێخۆشکەر بوو کە مافی ئۆتۆنۆمی بۆ مییللەتی کورد بەدەستبهێنێت
بەیاننامەی یانزەی ئازار بەرهەمی شۆڕش ئەیلول بوو کە بەسەرۆکایەتی مەلاموستەفای بارزانی و پارتی دیمۆکراتی کوردستان،کە لە پێشەکیەک و 11بڕگەیی ڕێککەوتننامەی نێوان شۆڕشی کورد و حکومەتی عێراق بوو ،
بەڵام دوا چوار ساڵ ئاشتی ،حکومەتی عێراق لە ڕێککەوتننامەکە پەشیمان بووە و لە ڕێککەوتنی شومی جەزائیر لەگەڵ ڕژێمی شایی ئێران بەهاوکاری ئەمەریکاو وڵاتانی تر شەڕ ناوچەکەی گرتەوە بۆماوەی نزیکەی سی ساڵ بەردەوامی هەبوو ،تالە کۆتایی گەلی کوردستان و شۆڕشەکەی بەسەرکەوتوی مانەوە و ئەوانیش بۆ زبڵدانی مێژوو چوون .
لەم ڕۆژەدا مێژووییەدا پێمان دەڵێت ،یەکگرتووی ،خاوەنی هێزی ئیرادەی گەلی کوردستان هەمیشە سەرکەوتودەبێت ،کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانیش بەرهەمی یەکگرتووی و ڕێبازی کوردستانییە ،شوێنهەڵگری ڕێبازی کوردستانی و یەکگرتووی گەلی کوردستانە
ئەم یادەش سنبولی شۆڕشگێرانەی پێشمەرگەی کوردستان
هەرشەکەوەبێت ئاڵای کوردستان
نەمری بۆ شەهیدانی ڕزگاری کوردستان
بژی یەکگرتوی و سەربەرزی بۆ پێشمەرگەی کوردستان

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
11.03.2023

___

بەلجیکا: حاکمی شاری لۆڤین پەیوەندی خۆیان و سەرۆک وەزیرانی کوردستان بە گرنگ وێناکرد

Harmn

بە بۆنەی کۆچی دوایی شێخ شامۆ، کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەرەخۆشی لە گەلی کوردستان دەکات

KDC

رەتکردنەوەی شەڕ لە نێو سەربازانی ڕوسیا سەر هەڵدەدات

Harmn