KDC

سوید:ئەو پەنابەرانەی لە کەمپەکاندا ناژین مافی کارکردنیان پێنادرێت

وەزیری کۆچی سوید ئەندێرس یگێمان، دەڵێ، کە حکوومەت دەیەوێت یاساکان بەرانبەر پەنابەران توندتر بکاتەوە، هەر پەنابەرێک لە کەمپدا نەژی، بۆی نییە کار بکات.

بە گوێرەی هەواڵێکی رادیۆی سوید، وەزیری کۆچی ئەو وڵاتە، راگەیاند، پێشنیار دەکەن ئەو کەسانەی داوای مافی پەنابەری دەکەن، دەبێت لە کەمپەکانی دەزگای کۆچ بژین، یا شوێنێک کە دەزگاکانی کۆچ دیارییانکردووە، بۆ ئەوەی بتوانێت مافی کارکردنی هەبێت.

بە گوێرەی پێشنیارە نوێکە، هەر پەنابەرێک لە نێو کەمپدا نەبێ، لە ماڵی کەسێکی، یا شوێنێکی دیکەی بۆ خۆی دابین کردبێت، ئیدی مافی کارکردنی نادرێتێ، بەڵکو مافی کارکردن تەنیا بەو پەنابەرانە دەدرێ، کە لە نێو کەمپی پەنابەراندان، یا ئەو شوێنانەی دەزگاکانی کۆچ بۆیانی دیاری کردوون و تێیدا دەژین.

___

شفا بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێی خۆشبێت پارێزەر عوسمان بەهلەوی دەکات

Karzan

لەئەمەریکا زانکۆیەک ،بەبڕی 250ملیۆن دۆلار قەرەبووی 200ئافرەت دەکاتەوە

Harmn

دوو کورد دەبنە ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی بەرلین

KDC