KDC

ناوەندی هانۆڤەر و کوردستانییانی ڤۆلسبۆرگ کۆڕێکیان سازکرد

ناوەندی هانۆڤەر و کوردستانییانی ڤۆلسبۆرگ کۆڕێکیان لەساڵیادی تیرۆرکردنی شێخ مەعشوق خەزنەوی سازکرد، کە تێیدا چەندین کەسایەتی و کوردستانیای و چالاکوانن بەشداربوون

ڕۆژی شەممە 01.06.2024 ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی هانۆڤەر و ڕەوەندی کوردستانی لە ڤۆلسبۆرگ کۆڕێکیان بە ناونیشانی (نوێ بوونەوە لە بیری شێخ مەعشوق محەممەد خەزنەوی) سازکرد، کە تێیدا مرشد مەعشوق محەمەد خەزنەوی و کوردستانیان و کەسانی حزبی و سیاسی و چالاکوانان و کەسایەتی بەشدار بوون.

سەرەتای کۆڕەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پیرۆزی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان دەستیپێکرد، دواتر محەمەد سەغیر بەخێرهاتنی بەشدار بووانی کرد، پاشان لە لایەن، حەمید ئیبراهيم وتاری ڕەوەندی کوردستانی خوێندرایەوە، هەروەها پەیامی لقی شەشی ئەوروپای پارتی دیموکراتی کوردستان لە لایەن سالار کەرکووکی خوێندرایەوە.

هەر لە کۆڕەکەدا چەند ئایەتێکی قورئانی پیرۆز لە لایەن شێخ ئەحمەد ئەلحجاج سەرۆکی ڕەوەندی میسری خوێندرایەوە.
هەروەها کورتەیەک لە ژیانی شێخ محەمەد مەعشوق خەزنەوی بە بەڵگە فیلم نمایشکرا و بە زمانی کوردی و عەرەبی کۆڕەکە پێشکەشکرا.
جێگای باسە لە کۆتاییدا بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرایە دکتۆر مرشد خەزنەوی، کە لە لایەن یەحیا مەلەک پێشکەشکرا، هاوکات ڕێزلێنانیش لە لایەن حەمید ئیبراهيم پێشکەشی دکتۆر هێمن عومەر سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان و ئەڵمانیا کرا

___

پۆلۆنیا کۆتایی بە دروستکردنی پەرژینی سنووری لەگەڵ بیلاڕوسیا ڕاگەیاند

Harmn

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دوالە ئێرادەکات سزای لە سێدارەدانی تۆمەتباری لاوکی ڕابگرێت

KDC

ئاگادارییەک لە ئۆفیسی ڕاگەیاندنی کۆنفیدراسیۆنەوە

Harmn