KDC

سویسرا: ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری سیمینارێکیان کرد

 

شاندی ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی سویسرا، بە سەرپەرشتی بەرپرسی ناوەندی بازل، بەشداری سیمینارێکیان لە شاری بێرن کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی٤ی٢٠٢٥ شاندی ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا، کە پێکهاتبوون لە سۆران حەسەن، فەیزییە پەریشان، عەلی عوسمان و حسێن ئۆزچان، بەشدارییان لە سیمیناری ناساندنی کتێبی نووسەر و پارێزەر نەجات زانیار کرد،کە لە لایەن فیدراسیۆنی کۆمکاری سەر بە کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لە شاری بێرن ڕێکیانخستبوو.

سیمینارەکە سەبارەت بە ڕیشەی کورد و عەقڵییەتی کورد، کە ناونیشانی دوو بەرهەمی نوێی نووسەر بوو، ناوەڕۆکی کتێبەکانی بۆ ئامادەبووان شییکردەوە.

لە کۆتاییدا، سەرنج و پرسیارەکان لە لایەن ئامادەبووان ئاڕاستەی نووسەر کران و دوواتر وەڵام درانەوە، پاشان بە واژووی نووسەر لەگەڵ چەند بەرهەمێکی دیکەی، کتێبەکانی پێشکەشی ئامادەبووان کرد.

___

فیلی ئەغبابا:ئێستا ئەردۆگان لە ژێر دەسڵاتی ئیمارات وئیسرائیلدایە

Harmn

چوار برا دەبنە قوربانی

KDC

یۆنان: کۆچبەرانی کەمپی دورگەی سامۆس کێشەی نەبوونی ئاو و کارەبایان هەیە

Harmn