KDC

جیهان موسلیم بەشداریی کۆبوونەوەی وەزیرێکی ئەڵمانیای کرد

سەرۆکی کۆمەڵەی کەلتووری کوردی ئەندامی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بەشداریی کۆبوونەوەیەکی کرد، کە بۆ وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی ئەڵمانیا ساز کرابوو.

رێکەوتی ٣١ی٨ ٢٠٢٦، جیهان موسلیم سەرۆکی کۆمەڵەی کەلتووری کوردی لە لایپزیگ، بەشداریی کۆبوونەوەی «Mitreden. Mit Bas» کرد، کە لە شاری دڕێسدن بەڕێوە چوو، تێیدا باربێل باس وەزیری فیدراڵی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی ئەڵمانیا ئامادەی بیستنی سەرنج و باسەکانی رێکخراو و کۆمەڵەکان بوو.

لەو کۆبوونەوەیەدا، گفتوگۆ لەسەر ژمارەیەک بابەتی گرنگیی کۆمەڵایەتی و ئابووری کرا، لەوانە: بازاڕی کار، کەمیی پسپۆڕا، کۆچ و پەنابەر، بەشداریی کۆمەڵایەتی و داهاتووی ژیانی هاوبەش لە ئەڵمانیا.

جیهان موسلیم لەو چالاکییەدا بە نوێنەرایەتیی کۆمەڵەی کەلتووری کوردی لە لایپزیگ، بەشداری لە دیالۆگ و ئاڵوگۆڕی بۆچوونەکانی کرد و جەختی لەوە کردەوە، کە بەشداری لەو جۆرە کۆبوونەوانەدا هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی گفتوگۆ، هاوکاری و گەیاندنی دەنگی کوردان لە ئەڵمانیا.

وەک جیهان روونی کردەوە، بۆ کۆمەڵگە کوردییەکان و ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان، بەشداری لەو جۆرە چالاکییانە گرنگە، بەتابەت بۆ کوردانی دیاسپۆرا، چونکە دەرفەتێکە بۆ گەیاندنی دەنگ و کێشەکانی کۆچبەران و نەتەوە جیاوازەکان بە دامەزراوە سیاسییەکانی ئەڵمانیا.

 

___

پێداچوونەوە بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا

KDC

نزیکەی 400 کۆچبەر لە ڕۆژێکدا پەڕیونەتەوە بەریتانیا، سێ کوردیش بە تۆمەتی قاچاخچێتی سزادران 

KDC

پەیامی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی دایک

Karzan