KDC

گەنجێکی کورد لە ژێر ئەشکەنجەدا گیان لە دەست دەدا

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، کە گەنجێکی خەڵکی ئورمییە هەفتەی رابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوو، لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لە دەستداوە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، کە رۆژی هەینی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمییە بە ناوی رەحمان ئەحمەدیانی تەمەن ٣٨ ساڵ و کوڕی نەریمان، لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شاره، لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکان گیانی لە دەستداوە.

رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەداوە، کە ئەو گەنجە ١٣ی ئەم مانگە لەگەڵ چەند کەسی دیکە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە. هاوکات لە زاری یەکێ لە نزیکانی رەحمان ئەحمەدیان، ئەوە باسکراوە، کە رۆژی یەکشەممە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە پەیوەندی بە ماڵی رەحمان کراوە و پێیان گوتراوە کوڕەکەتان خۆی هەڵواسیوە وەرن تەرمەکەی وەربگرنەوە.

ئەو سەرچاوەیە گوتوشیەتی: “ئەوان بە ئێمەیان گوتووە کە خۆمان تەرمەکەمان بردۆتە پزیشکی داد و پێویست ناکا ئێوە بیبەن، دوو مانگی دیکە وڵامی پزیشکی داد بۆ ئێوە دەنێرنەوە”.

 بە گوێرەی سەرچاوەکان ئاسەواری ئەشکەنجە بە جەستەیەوە بووە و دوینێش لە ژێر چاودێرییەکی توندی ئەمنیدا بەخاک سپێردراوە.

___

تورکیا چالاکوانێکی سیاسی کوردی رادەستی ئێران کردۆتەوە

Harmn

کۆمسیۆنی پەنابەرانی یەکێتی ئەوروپا هەوڵی کارئاسانی بۆ کۆچبەرانی یاسایی دەکات

Harmn

کیڤان محو سمایل بارزانی شێوەکاری کورد لە سەنتەری گۆتەی ئەڵمانی

Harmn