KDC

پەرلەمانتارێکی ئۆکرانیا سەرەتای ” سەردەمی برسێتی و هەژاری “لە وڵاتەکەی ڕادەگەیەنێت

لێدوان لەسەر ڕاپۆرتێکی سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان ( یونیسێف ) لەسەر ژمارەی بەدخۆراکی ئۆکرانی ، ئەندامی پەرلەمانیئۆکرانیا ، ئەلیا کیڤا ، وتی : ” سەردەمی برسێتی و هەژاری ” لە وڵاتەکەیدا دەستی پێکردووە .

سەردەمی پێویستی و هەژاری کۆتایی هات و سەردەمی برسیکردن و هەژاری دەستی پێکرد” بە گوێرەی یونیسێف، 1,1 ملیۆن کەس لەئۆکرانیا بەدەست برسێتیەوە دەناڵن، کە زۆرترین وڵاتی بەدخۆراکی ئەوروپایە”

ئەو پەرلەمانتارە تەئکیدیشی کردەوە ، بەپێی داتاکانی یوونیسێف ئۆکرانیا لە ڕیزی یەکەمی وڵاتانی ئەوروپادا یە لە ڕووی کۆی ژمارەی ئەوکەسانەی بەدەست کەمی خۆراکەوە دەناڵن .

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی یونیسێف کە لەم دواییەدا بڵاوکراوەتەوە ،  8 , 9 ملیۆن ئۆکراینی کە کێشەی کەمی خۆراکیان ھەیە  و زیاتر لە 1 ملیۆن کەس لەو وڵاتە ناچارن  ژەمەکانی خواردندن کەم بخۆن  ، کە 200 هەزار کەس زیاتر لە لێکۆڵینەوەکانی پێشووترن کە ئەنجامدراوە  .

___

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی بارەگای پەیوەندییەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی کرد

Harmn

پەنابەرێکی نابینا بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی لە ئەڵمانیاوە بۆ ئیسپانیا هەڵوەشێندرایەوە

Harmn

داهاتی ساڵی ڕابردووی نەوتی خاوی کەرکووک ئاشکرا دەکرێت

Harmn