KDC

کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی یادی لەدایکبونی پێغەمبەری ئیسلام پەیامێکی بڵاوکردەوە

بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێکی بڵاوکردەوە، کە وێڕای پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کورد، هاوکات دەشخوازن دەرگای خێر و بەرەکەت بە رووی گەلی کوردستاندا بکرێتەوە.

دەقی پەیامەکە:
به‌بۆنه‌ی یادی له‌ دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام سڵاوی خودای گەورەی لەسەر بێت، پیرۆزبایی له‌ موسڵمانانی جیهان بەگشتی و، بەتایبەتی موسڵمانانی کورد ده‌كەین، هیوادارین ئه‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌ هۆكارێك بێت بۆ زیاتر پته‌وكردنی گیانی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی له‌ كوردستان و جیهان.

هەر لەم بۆنەدا، له‌ خودای گەورە ده‌خوازین، کە ده‌رگای خێر و به‌ره‌كه‌ت و خۆشی، به‌ڕووی گه‌لی كوردستان بكاته‌وه.

کۆنفدراسیۆنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی
8ی10ی2022

___

پشتێنی ڕەشی فەخری لە پوتین دەسەندرێتەوە

Harmn

کۆنفیدراسیۆن پەیامێک ئاڕاستەی خوشک و برا ئێزدییەکان دەکات

Harmn

ڕاگەیەنراوێک لە کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە

Harmn