KDC

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و قیرغیزستان هەنگاو بەرەو کاری هاوبەش دەنێن

لە پێناو پتەوکردنی دۆستایەتی و دروستکردنی پردێکی نوێی پەیوەندییەکان، ئەمڕۆ شاندێکی باڵای کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەلایەن سەرۆکایەتیی کۆمیتەی گشتیی گەلانی قیرغیزستانەوە پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا و گفتوگۆی گرنگ لەبارەی چەندین ئامانج و پڕۆژەی هاوبەش کرا.

لە دیدارێکدا کە ئەمڕۆ ڕێکەوتی 20ی تەممووزی 2026 بەڕێوەچوو، مەدەر ڕەخمان سەرۆکی کۆمیتەی گشتیی گەلانی قیرغیزستان، پێشوازیی لە هەریەک لە ئیسماعیل کامیل سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و ڕەمەزان سەیدۆڤ سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییە نێودەوڵەتییەکان لە قیرغیزستان کرد.

تەوەری سەرەکیی ئەم کۆبوونەوەیە تەرخان کرابوو بۆ دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش و بەهێزکردنی دانوستان و پەیوەندییەکانی نێوان ڕەوەندی کوردستانی و کۆمیتەی گەلانی قیرغیزستان، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا بە گیانێکی دۆستانە و نەرمەوە جەختیان لەسەر گرنگیی ئەنجامدانی کار و چالاکیی هاوبەش کردەوە کە خزمەت بە پێکەوەژیانی ئاشتیانە و بەرژەوەندییەکانی هەردوولا بکات.

بوونی کورد لە وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست و بەتایبەت لە قیرغیزستان، مێژوویەکی دێرینی هەیە و کوردەکان هەمیشە وەک بەشێکی ڕەسەن، دڵسۆز و ئاشتیخواز لەناو ئەو کۆمەڵگەیانەدا ڕۆڵی ئەرێنییان گێڕاوە، ئەم جۆرە دیدارانە هەنگاوێکی ستراتیژیین بۆ یەکخستن و بەکارخستنی تواناکانی ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوەی وڵات، تا بتوانن لە ڕێگەی دامەزراوە فەرمییەکانەوە خزمەتی زیاتر بە ناساندنی کولتوور و ناسنامەی نەتەوەیی بکەن، بەهێزکردنی پەیوەندییەکی لەم شێوەیە نەک تەنها پێگەی کورد لە تاراوگە بەهێزتر دەکات، بەڵکو دەبێتە هەوێنێک بۆ دروستبوونی تۆڕێکی فراوانی دۆستایەتی لەگەڵ گەلانی جیهان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکاندا.

 

کارزان حەیدەر

[email protected]

https://www.facebook.com/karzan.haedar.7

___

ئەمستەردام: ئاوازی کوردی بە جلوبەرگی نەتەوەییەوە پێشکەش کرا

Harmn

بانگەوازێک بۆ ڕای گشتی کوردستانیانی دیاسپۆرا

Harmn

بەغدا.. 2 فڕۆكەی بێفڕۆكەوان دەخرێنە خوار

KDC