KDC

شفا بارزانی بەشداری کۆنفرانسێکی کرد

سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کۆنفرانسێکی گرنگی کرد، کە لەلایەن ئەندامێکی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا لەژێر ناونیشانی (دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا چەند کاریگەری لەسەر ئەوروپا دەبێت) رێکخرابوو، بەڕێوەچوو.

ڕۆژی پێنجشەممە  ڕێکەوتی ١٦ی١٠ی٢٠٢٥،  بە سەرپەرشتی جۆرجیانا تیۆدۆرێسکۆ ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا لە گروپی کۆنسێرڤاتیڤەکان و ریفۆرمیستەکان، کۆنفرانسێک لەژێر ناونیشانی (دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا چەند کاریگەری لەسەر ئەوروپا دەبێت) بەڕێوەچوو، کە بەڕێز شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی بە ئۆنلاین بەشداربوو  و وتارێکی پێشکەش کرد، کە کورد و هەرێمی کوردستانی وەک پاڵەوانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە وێنا کرد، هاوکات ئەوەشی خستە ڕوو، کە کڵێساکان و مزگەوتەکان و پەرستگا پیرۆزەکان لەژێر بنەمای دیموکراسیدا پێکەوەژیان دەکەن و ئازادانە پەیڕەوی بیر و باوەڕە ئایینییەکانیان دەکەن،

هاوکات نموونەشی بەو کڵێسا نوێیە هێناوەیە لەم چەند ڕۆژەی پێشوودا لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێری پایتەخت بەردی بناغەی دانرا، کە توانای لەخۆگرتنی هەزار کەسی باوەڕداری مەسیحی دەبێتەوە نزای خۆیانی تێدا بکەن.

شفا بارزانی، دووپاتی کردەوە، کە پابەندبوون بە کولتوریی لێبوردەیی، لە خوێنی ئێمەدا نووسراوە.

هەر لە کۆنفرانسەکەدا چەندین وتار خوێندرانەوە، وتاری وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەکانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداربوو .

هەر لە کۆنفرانسەکەدا ژمارەکی بەرچاو لە پەرلەمانتارانی یەکێتیی ئەوروپا وتاریان لەسەر ئازادیی ئایین و نەتەوە لە جیهاندا خوێندەوە.

ئەوەی جێگەی شانازیی بوو، ئەزموونی هەرێمی کوردستان لە بواری پێکەوەژیان وەکوو ئەزموونێکی سەرکەوتوو باسی لێوە کرا، هاوکات دەستخۆشی لە سیاسەتی سەرکەوتووانەی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.

کۆنفرانسەکە چەندان سیاسەتمەداری ئەوروپی، ڕۆژنامەوان و شارەزایانی مێژووی ئایینی کۆکردەوە بۆ هاوبەشیکردنی نموونەی سەرکەوتوو لەنێوان ئایینەکان لە وڵاتەکانی وەک ڕۆمانیا، ئیسرائیل و کوردستان، لە هەمان کاتدا باس لە دۆخی وەک غەزە و کەناری ڕۆژئاوا کرا.

لە پەراوێزی کۆنفرانسەکە، نوێنەرانی کورد چاویان بە چەند پەرلەمانتارێکی یەکێتیی ئەوروپا کەوت و باسی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و ناوچەکەیان کرد.

___

ئەندامێکی کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی شانازی دەکات خۆبەخشانە پەیوەندی بە فەرمانگەی فریاگوزاری ئاگرکوژێنەوە کردووە

nusar1

هونەرمەندێکی کورد لە ئەمەریکا کۆچی دوای دەکات

nusar1

مسته‌فا كازمی: هەندێك لایەن دەیانەوێت پارە بۆ هەرێمی كوردستان نەنێرین

KDC