KDC

هەوڵدراوە سیخوری بەسەر موبایلی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراقە وە بكرێت

ئیسرائیل لەڕیگای  مۆبایلەوە سیخوڕی بەسەر  50 هەزار کەسە وە كردووە و کە سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی فەرەنسا لە نێو ئەو لیستەدان.

رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی، لەڕاۆرتێكدا بڵاویكردەوە 14 سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان لە نێو لیستی ئەو کەسانەدان کە هەوڵدراوە لە رێگەی بەرنامەی پێگاسۆسی ئیسرائیلییەوە سیخوڕی بەسەر مۆبایلەکانیانەوە بکرێت، لە نێویشیاندا بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا هەیە.

واشنتن پۆست دەڵێت:” سەدان سیاسە مەدار و بەرپرسی حکومی لە نێو ئەو 50 هەزار کەسەن کە مەترسی دەکرێت مۆبایلەکانیان هاککرابن و سیخوڕییان بەسەرەوە كرابێت، لە نێویشیاندا 10 سەرۆکوەزیران، سێ سەرۆک و پادشایێک، هەیە”.

بەرهەم ساڵح، ئیمانوێل ماکرۆن و سیریل رامفۆسا، سەرۆکی ئەفریقیای باشوورن ئەو سەرۆکانەن کە سیخوڕییان لەسەر کراوە. سێ سەرۆکوەزیرانی ئێستاش لە نێو لیستەکەدان کە ئەوانیش عیمران خانی پاکستان، موستەفا مەدبوولی میسر، و سەعدەدینی عوسمانیی مەغریبن. 

هەروەها هەوڵدراوە لە رێگەی بەرنامەی پێگاسۆسی ئیسرائیلییەوە سیخوڕی بەسەر مۆبایلەکانی حەوت سەرۆکوەزیرانی پێشووشدا بکرێت لە نێویشیاندا سەعد حەرییریی لوبنان و چارڵس میشێلی بەلجیکا. جگە لەوانە، شا محەممەدی شەشەم، پادشای مەغریبیش لە نێو لیستەکەدایە. 

رۆژنامەكە دەڵێت:” نازانرێت ئایا هەوڵی هاککردنەکە سەرکەوتوو بووە یان نا، تاوەکو ئەو کاتەی پشکنینی ورد بۆ مۆبایلەکانی ئەو کەسانە دەکرێت”. 

بەرنامەی پیگاسۆس لەلایەن کۆمپانیای ئۆ ئێس ئێنی ئیسرائیلییەوە دروستکراوە کە دەکرێت کامێرا و مایکرۆفۆنی مۆبایلە زیرەکەکان بکاتەوە و داتاکانی نێویان بدزێت بێ ئەوەی خاوەنەکانیان هەستی پێ بکەن. 

هاوكات کۆمپانیا ئیسرائیلییەکەش رەتیدەکاتەوە، بەرنامەکەی بۆ سیخوڕیکردن بەسەر چالاک وان و رۆژنامەواناندا بەکارهاتبێت وڕایگەیاند، تەنیا بۆ دۆزینەوەی تاوانکاران بەکارهاتووە و تەنیا بەو وڵاتانەش فرۆشراوە کە پێشینەی باشیان لە پاراستنی مافی مرۆڤدا هەیە.

___

چەند هاووڵاتییەکی شاری شنۆ سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە

nusar1

ترەمپ لە ریزبەندی دەوڵەمەندەکانی ئەمەریکا نەما

KDC

بە هۆی رەشەبا بەهێزەکەی ئەوروپا چەندین کەس گیانیان لە دەستداوە 

KDC
KDC

FREE
VIEW