KDC

لەسەردیداری لۆزان ..سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و بەرپرسی ناوەندی سوید بانگهێشتی بەرنامەیەکی ڕادیۆیی کران

سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و، بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سوید، لەلایەن رادیۆیەکەوە بانگهێشتی بەرنامەیەکی تایبەت بە دیداری لۆزان کران، کە تێیدا باسیان لە چۆنییەتی ئەنجامدانی دیدارەکە و دەرهاویشتەکانی ئەو پەیماننامەیە کرد.

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، ڕێککەوتی 2023.06.04، ئیسماعیل کامیل، سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و سەلام کوردە بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سوید، لەلایەن رادیۆی ئاشتییەوە بانگهێشتی بەرنامەیەکی راستەوخۆی تایبەت بوو بە چۆنییەتی بەستنی یەکەم دیداری لۆزان کران، کە لە ژێر ناوی (سەدەیەک دوای پەیمانی لۆزان، بۆچوون و دیدگاکان)، لە رۆژانی 27 و28ی5 بەڕێوەچوو، تێیدا هۆکارەکان و دەرهاویشتەکانی دیدارەکەیان خستەڕوو.

جێی باسە، بەرنامەکە بە میوانداری ڕاگەیاندکاران و چالاکوانان و، نوێنەرانی ڕێکخراوەکان بەڕێووچوو، هاوکات بۆچوونە جیاوازەکان بۆ کاری ئایندە و دەرئەنجامەکانی دیدارەکە گفتوگۆیان لە بارەوە کرا.

س،ح

___

پەیامی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ساڵوەگەڕی شەهیدکردنی پێشەوا قازی محەممەد

Harmn

گەیشتنی بەلەمی کۆچبەران بەرەو بەریتانیا کەمی کردووە

Karzan

لە تاران بە فەڕمی ئاڵای كوردستان هەڵدەکرێت

KDC