KDC

بەلجیکا: ناوەندی بڕۆکسل سەردانی وەرزشوانێکی کوردپەروەریان کرد

ناوەندی بڕۆکسل سەردانی وەرزشوانێکی کوردپەریان کرد و، دوای باسکردنی ئەجێندای ناوەند، ئەویش بڕیاری دا بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی کار و چالاکییەکانی ناوەندەکە بکات.
رۆژی شەممە رێکەوتی ١٧/٠٢/٢٠٢٤، بە ناوی دەستەی کارگێڕی ناوەندی رەوەندی کوردستانی-بڕۆکسل و بە سەرپەرشتی مستەفا شاکر بەرپرسی پەیوەندییەکانی ناوەند و، بە ئامادەبوونی دڵشاد رۆژهەڵاتی، سەردانی کەسایەتی تێکۆشەر و کوردپەروەر و وەرزشوان وە قارەمانی jiu jitsu grappling جیو جیستۆ گراپپلینگ بلجیکا و ئەوروپا، فەرشاد گردکانە-کرماشانییان کرد.

بەناو ناوەندی بڕۆکسلەوە سوپاسی تایبەتی خۆیان ئاڕاستەی فەرشاد گردکانە کرد بۆ ئەوەی کە هەستی نیشتیمان پەروەرانەیان لە سۆشیال میدیا و، هەروەها لە کۆمەڵگەی بەلجیکادا رەنگی داوەتەوە، هاوکات باسی کار و چالاکییەکانی ناوەندی رەوەندی کوردستانییان لە بەلجیکایان بۆ کرد، لە بەرانبەریشدا ناوبراو بە هەموو جۆرێک پشتیوانی خۆیان بۆ ناوەندی رەوەندی کوردستانی بڕۆکسل رایگەیاند.

___

بە ڤیدیۆ : ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی – دوسلدۆرف لە ئەڵمانیا کۆمەڵەی ھونەرمەندانی لەو وڵاتە دامەزراند

KDC

پاریس:دیدار لەگەڵ نوێنەری هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەنستیتوتی کورد

Harmn

شاندی باڵای کۆنفدراسیۆن سەردانی حیزبی دیموکراتی کوردستانیان کرد

Harmn