KDC

وێبنارێک لەسەر پەیماننامەی لۆزان بەڕێوەدەچێت

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لە راگەیاندراوێکیاندا، بانگهێشتی سەرجەم ئەندامانیان دەکات، کە لە رێککەوتی دیاریکراودا ئامادەی وێبنارێکی تایبەت بن، لەسەر پەیماننامەی لۆزان، کە بۆ پڕۆفیسۆر دکتۆر هاوڕێ عەزیز مەنسوربەگ دەبەسترێت.

دەقی راگەیاندراوەکە:

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

شەممە : ١٧-٦-٢٠٢٣

بانگهێشتی بەڕێزتان دەکات بۆ بەشداریکردن لە وەرزی بەردەوامی پەیماننامەی لۆزان لە بەستێنی مێژوویی و جیۆپۆلیتیکی وزەوە، ئەوەش لە وێبینارێکدا بە ڕێی پرۆگرامی Zoom بۆ بەڕێز: پرۆفیسۆر دکتۆر هاوڕێ عەزیز مەنسوربەگ، پرۆفیسۆر و ڕاوێژکار و مامۆستای زانکۆ، ساز دەکرێت.

بابەت:

-خوێندنەوەیەکی زانستیانەی هاوچەرخ لەسەر پەیماننامەی لۆزان و، هۆکارەکانی کردنە دەروەی کورد لە داڕشتنی هێڵکاری سنوورەکانی و بە دەوڵەت کردنی وڵاتانی ناوچەکە.

  • بێ ئاگایی کورد لە ڕۆڵی نەزمی وزەی جیهانی ئەو سەردەمە لە پەیمانی لۆزان دا .

کات :

19:30 لەندەن

20:30 ئەوروپا

21:30 هەولێر

تکایە پرۆگرامی Zoom دابەزێنن بۆ ئەوەی بتوانن بەشداربن لەم وێبینارەدا.

لە کاتی نزیکیش دا لینکی تایبەت بە وێبینارەکەتان بۆ دەنێرین.

لەگەڵ ڕێزماندا

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

___

یۆنان چەند کۆچبەرێک لە نێو یەختێکدا دەستگیر دەکات

KDC

فیدراسیۆنی فەرەنسا بە هاوکاری سەرۆکی شارەوانی چالاکییەکیان بۆ یادی کارەساتی هەڵەبجە ئەنجامدا

nusar1

ئەڵمانیا: شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری پرسەی کوڕی سەرۆک کۆماری کوردستان دەکەن

nusar1