KDC

بەریتانیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی هاوکاری پەنابەرە کوردەکان دەکات

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەریتانیا، بۆ بەسەر کردنەوەی پەنابەرە کوردەکان، سەردانی چەند کامپێکی پەنابەرانی ئەو وڵاتە دەکەن، ئەوەش بە مەبەستی ئاگاداربوون لە بارودۆخیان و هاوکاریکردنیان.

رزگار شێخ عەلی بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لەندەن و، ئومێد هەورامی ئەندامی دەستەی کارگێڕی ناوەندەکە، سەردانی چەند کامپێکی پەنابەرییان لە لەندەن کرد، کە چەندین کوردی تێدا نیشتەجێکراون، ئەوەش بە مەبەستی ئاگادار بوون لە بارودۆخیان و هاوکاری و رێنماییان لە پێناو کاروبارە پەنابەرییەکانیان بکەن.

جێی باسە، گەنجە کوردەکانی دانیشتووی کامپەکانیش، خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەو بەسەر کردنەوەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دەربڕی، کە بەو شێوە سەردانیان کردوون و ئامادەییان دەربڕیوە رێنمایی و هاوکارییان بکەن.

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و رێکخراوی کانگا ئاهەنگێک لە بەریتانیا ساز دەکەن 

KDC

گۆلی ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان زۆر دابەزیوە

KDC

وەفدێکی پێشمەرگە سەردانی ئەمریکا دەکا

KDC