KDC

خەڵاتی رێزلێنان پێشکەشی سەرۆکی شارەوانیی پاریس کرا

 

لە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەزیری شارەوانی هەرێم و نوێنەری کۆنفیدراسیۆن، خەڵاتیان پێشکەش بە سەرۆکی شارەوانیی پاریس کرد.

ڕۆژی سێشەممە، نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری پاریس، ڕێوڕەسمێکی شایستەی بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستان ساز کرد. لە مەراسیمەکەدا، کە ژمارەیەک لە بەرپرسان و میوانان ئامادەبوون، چەندان وتاری جۆراوجۆر خوێندرانەوە، کە تیشکیان خستە سەر گرنگیی ئەم ڕۆژە نەتەوەییە.

لە بەشێکی سەرەکیی ڕێوڕەسمەکەدا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا بە ئامادەبوونی ساسان عەونیی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەندان خەڵاتی جۆراوجۆر و جلی کوردییان پێشکەش بە خاتوو ئان هیدالگۆ سەرۆکی شارەوانیی پاریس کرد.

ئەو ڕێزلێنانە وەک پێزانینێک بوو بۆ هەڵوێست و پشتیوانییەکانی خاتوو هیدالگۆ لەسەر پرسی کورد و بایەخدانی بەردەوامیی ناوبراو بە بەها پیرۆز و نەتەوەییەکانی گەلی کوردستان.

هەر لە چوارچێوەی مەراسیمەکەدا، شوکری بەرواری بە نوێنەرایەتیی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، خەڵاتێکی تایبەتیی پێشکەش بە سەرۆکی شارەوانیی پاریس کرد، وەک نیشانەی وەفاداری و سوپاسگوزاریی ڕەوەندی کوردی بەرامبەر بە دۆستایەتیی ناوبراو.

___

نرخی یەک بەمیل نەوت بۆ 127دۆلاردابەزی،ڕوسیا هەرەشەی بڕینی گازی سروشتی لە ئەوروپا دەکات

Harmn

گرووپێکی ئێزدی بە ئامێری تەمبوور و دەف گۆرانی زەمبیل فرۆش دەڵێنەوە

Karzan

کەنەدا: ڕەوەندی کوردستانی لە شاری ئۆتاوا بەشداری لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی دژی کوشتنی ژینا ئەمینی دەکەن

Harmn