KDC

بەریتانیا: یاری کۆتایی تیپی تۆپی پێی کوردانی نیوکاسڵ بەڕێوەدەچێت

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەریتانیا، ئاگاداری کوردستانییانی نیوکاسڵ و دەووروبەری دەکاتەوە، کە یاریی کۆتایی تیپی تۆپی پێی کوردانی نیوکاسڵ بەڕێوەدەچێت.

بە سەرپەرشتی یانەی kurdishch fcی سەر بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەریتانیا، ڕۆژی کاتژمێر 5ی ئێوارەی یەکشەممە، ڕێککەوتی 2023.06.25 لە یاریگای ڕێجۆف NE8 2TQ یاری کۆتایی نێوان هەردوو تیپی Slemani vs Mistبەڕێوەدەچێت.

جێی باسە، یانەی Kurdisch FC خولێکی تۆپی پێی بۆ 10 تیپی کوردانی دانیشتووی نیوکاسڵ کردۆتەوە، کە بۆتە مایەی خۆشحاڵی کوردستانیانی بەریتانیا، هاوکات هانگاوێکیشە بۆ ئەوەی توانا و ئارەزووەکانی لاوانی کورد لە بواری وەرزشیدا ڕێکبخەن.

___

بە سەرپەرشتی سەرۆکی کۆنفدراسیۆن دەستەی نوێی ناوەندی یۆنان هەڵبژێردران

Harmn

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەسویسرا لە شاری جنێف کۆبوونەوە

Harmn

‎کۆنفیدراسیۆن لەگەڵ زانکۆیەکی کەنەدا بۆ پەرەپێدانی زانستی نێوان ئەو وڵاتە و کوردستان کۆبونەوە

Harmn