KDC

بە تۆمەتی هەوڵ بۆ ئەنجامدنی پلانی هێرش، پۆلیسی ئەڵمانیا بەسەر ماڵێکدا دەدەن

داواکاری گشتی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەکەی دژە تیرۆر هەڵیانکوتایە سەر ماڵی پێنج گەنجی ڕۆژئاوای بۆن، کە گومانیان هەیە سەر بە داعش بن و پلانی هێرشیان هەبێت.

هیچ کام لەو پێنج گەنجە کە تەمەنیان 16 بۆ 22 ساڵ بوو دەستگیر نەکراون، چونکە دادوەرەکان تەنیا فەرمانی گەڕانی لێکۆڵەرانیان داوە، لە کاتێکدا گونیان لەسەر هەیە و، دوو لەو گومانلێکراوانە ئەڵمانین و دووانیشیان بە ڕەگەز دووانەی ڕووسی و ئەڵمانین و یەکێکیان تورکییە.

داواکاری گشتی دوسلدۆرف، گوتیشی: “تۆمەتبارەکان تۆمەتبارن بە ئامادەکردنی هێرشێکی تیرۆریستی، کە ئیلهامی کەرەستەکانیان پڕوپاگەندەی داعشە”.

ئەوەشی گوت، کە 350 پۆلیس ئەو هەڵکوتانەیان ئەنجام داوە و، لێکۆڵەرەوەکان شیکردنەوەی ماددە زەوتکراوەکان دەکەن، کە لە کاتی گەڕان دەستیان بەسەردا گیراون، لە کاتی دادگاییکردنیشیاندا وەک بەڵگە لە دژی گومان لێکراوەکان بەکار دەهێندرێن.

___

بۆچوونی عبدالرزاق ماجد لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد 

KDC

لەندەن: شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کۆنفرانسی فدراسیۆنی ئاشتی جیهان دەکەن

nusar1

٣٢ کۆچبەر دەبنە قوربانی

KDC