KDC

ئیسرائیل چەند بنکەیەکی سەربازی لە دەوربەری دیمەشق بۆردومان دەکات

ئیسرائیل چەند بنکەیەکی سەربازی دەووروبەری دیمەشق بۆردومان دەکا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند بنکەیەکی سەربازی ڕژێمی سوریای لە دەووروبەری شاری دیمەشقی بۆردومان کرد.

ئاژانسی دەنگوبادی فەرمی سوریا، (سانا)، بڵاویکردەوە، کە فڕۆکە جەنگییەکانی تەلئەبییب چەند ناوچەیەکی دەووروبەری دیمەشقی پایتەختیان بۆردومان کردووە و، لە ئەنجامدا سەربازێکی کوژراوە و پێنجی دیکەیش برینداربوون.

هەروەها تەلەڤزیۆنی دەوڵەتی سوریا ڕایگەیاند، کە زیانی مادی بە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون گەیشتووە، جگە لە ژمارەیەک ئوتۆمبێلی ناوچەی قودس، کە بە هۆی بۆردومانەکانەوە زیانیان پێگەیشتووە، هەروەها موشەکی بەرگییەکان چەند موشەکێکیان تەقاندووەتەوە، پێش ئەوەی ئامانج بپێکن، وە لە بەیاننامەی سوپای سوریاشدا هاتووە، کە
ماڵپەڕی فرانس24 بڵاویکردووەتەوە، ئیسرائیل ئەو هێرشانەی پشتڕاستکردووەتەوە، ئەوەشی وەک وەڵامی ئەو هێرشە موشەکیانە بووە، کە لە خاکی سوریاوە ئاڕاستەی ئیسرائیل کراون.

لەلایەن خۆیەوە، سوپای ئیسرائیل لە شاری ئوم ئەلفەهامی باکووری ئیسرائیل، زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێیداوە، پاش ئەوەی موشەکێک لە سوریاوە بەرەو ئیسرائیل رۆیشتووە، بەڵام لە ئاسماندا تەقێنراوەتەوە.

سوپای ئیسرائیل لە تویتەردا بڵاویکردەوە: لە بەرانبەرهێرشی موشەکی هێزەکانی بەرگری دژە فڕۆکە، بەرپەرچیان دانەوەتەوە.

جێی ئاماژەیە، لە مانگی ڕابردوودا هێزەکانی ئیسرائیل، چەند بنکەیەکی حیزبوڵا و بنکەی سەربازی ئێران لە سوریا بۆردومان کردووە.

سۆران حەسەن

___

ئەمەریکا داوای دەرکردنی سیخورێکی هەواڵگری ڕوسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات

Harmn

کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کۆتایی بە ئەرکەکانی هێنا

Karzan

لەیادی 44یەمین ساڵەی کۆچیدوایی مەلا موستەفا بارزانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

Harmn