KDC

قاسم ئەعرەجی: کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمەریکا بۆ رێککەوتنی نێوان بەغدا و واشنتن دەگەڕێتەوە

راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق دەڵێ، کشانەوەی هێزی وەڵامدانەوەی خێرای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە وڵاتەکەی، بۆ رێککەوتنی نێوان عێراق و ئەمەریکا دەگەڕێتەوە و، پێشوازیش لەو هەنگاوە دەکەن.

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیعێراق، لە تویتەری خۆیدا نووسیویەتی، کە پێشوازی لەبڕیاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ کشانەوەی هێزیوەڵامدانەوەی خێرا ناسراو بە OTH لە عێراق دەکەن، هەروەها بڕیارەکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕیدژی داعش، بۆ رێککەوتنی نێوان بەغدا و واشنتندەگێڕێتەوە، کە ئەویش کشانەوەی سەرجەم هێزەشەڕکەرەکانە تا کۆتایی ئەمساڵ.

7ی ئاب هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعشلە عێراق و سووریا، رایگەیاند، هێزی تایبەتیوەڵامدانەوەی خێرا، ناسراو بە OTH کە هێزێکیئاسمانی بو بۆ پشتیوانی ئۆپەراسیۆنەکانی دژیداعش،  لە عێراق کشایەوە و گەڕایەوە بۆ بنکەیسەرەکی خۆی لە کوەیت.

___

ئەمەریکا سزای پێنج لە هاوکارانی قاعیدە لە تورکیا دەدات

KDC

مەترسی سۆشیال میدیا لەسەر ئینتیمای نیشتیمانی

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە لە لایەن سەرۆکی شارەوانی تورکۆی وڵاتی فینلاند پێشوازی دەکرێن

KDC