KDC

Kurdish FC بە کردنەوەی خولێک کوردانی بەریتانیای دڵخۆش کردووە

یانەی Kurdish FCی سەر بە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، خولێکی بۆ 10 تیپی تۆپی پێی تیپە کوردەکانی بەریتانیا کردۆتەوە، کە ئەوەش بووەتە جێی دڵخۆشی کوردانی ئەو وڵاتە.

بە سەرپەرشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، موفید ئەحمەد راهێنەری یانەی Kurdish FC له بەريتانيا، خولێكی تۆپی پێی بۆ 10 یانەی کوردی دانیشتووی نیوکاسڵی بە ئامادەبوونی بەختيار وەيس و خاتوو شەيما ئەندامانی کۆنفدراسیۆ کردۆتەوە.

جێی باسە، کوردانی دانیشتووی بەريتانيا زۆرر دڵخۆشبوون بەو خولە، کە بۆ منداڵان و لاوانی کوردی بەریتانیا کرابووەوە و، دەستخۆشییان ئاڕاستەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و موفید ئەحمەد کرد بۆ کردنەوەی وەها خولێکی وەرزشی

___

هەولێر: شاندی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی وەزارەتی تەندروستی دەکەن

Harmn

نووسەرێکی فینلاندی لە پەرتووکی کەرکووک، باس لە خیانەتی 16ئۆکتۆبەر دەکات

KDC

لەڤیینا کۆبوونەوەی بەرفراوانی ڕەوەندی کوردستانی بەڕێوەچوو

Harmn