KDC

Kurdish FC بە کردنەوەی خولێک کوردانی بەریتانیای دڵخۆش کردووە

یانەی Kurdish FCی سەر بە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، خولێکی بۆ 10 تیپی تۆپی پێی تیپە کوردەکانی بەریتانیا کردۆتەوە، کە ئەوەش بووەتە جێی دڵخۆشی کوردانی ئەو وڵاتە.

بە سەرپەرشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، موفید ئەحمەد راهێنەری یانەی Kurdish FC له بەريتانيا، خولێكی تۆپی پێی بۆ 10 یانەی کوردی دانیشتووی نیوکاسڵی بە ئامادەبوونی بەختيار وەيس و خاتوو شەيما ئەندامانی کۆنفدراسیۆ کردۆتەوە.

جێی باسە، کوردانی دانیشتووی بەريتانيا زۆرر دڵخۆشبوون بەو خولە، کە بۆ منداڵان و لاوانی کوردی بەریتانیا کرابووەوە و، دەستخۆشییان ئاڕاستەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و موفید ئەحمەد کرد بۆ کردنەوەی وەها خولێکی وەرزشی

___

ئیسرائیل چەند موشەکێک ئاراستەی حەمس و تەرسوس لە سوریا دەکات

KDC

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران كۆڵبه‌رێكی كورد ده‌كوژن

KDC

مۆسکۆ ڕەوەندی کوردستانی یادی بەشداری گەلی کوردی لە سەرکەوتنەکانی جەنگی دووەمی جیهانی کردەوە

Harmn