KDC

ناوەندی نەمسا بەشداری سیمینارێکیان کرد

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەمسا، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی بەشداری سیمینارێک بوون، کە بۆ وتەبێژی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ڤێنا رێکخرابوو.

ڕۆژی شەممە، ڕێککەوتی 24.06.2023، ئەفشین ئەقدەسی ئەندامی دەستەی کارگێڕی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەمسا، بەشداری لە سمینارێکدا کرد، کە بۆ خالید عەزیزی وتەبێژی حیزبی دیموکراتی کوردستان ئیران، لەلایەن کۆمیتەی ئەو حیزبەوە لە نەمسا رێکخرابوو.

لەو سیمینارەدا، خالید عەزیزی، باسی لە شۆڕشی ژینای لە رۆژهەڵاتی نیشتیمان و هەلومەرجی سیاسیی ئێستای رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و حیزبەکان کرد، هەروەها ئاماژەی بە تیرۆری دکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملۆ لە ڤێنا کرد، کە لەلایەن حکومەتی داگیرکاری ئێران تیرۆر کرا.

شایانی باسە، لەو سیمینارەدا چەندین حیزب و لایەن بەشدار بوون.

___

ئاهەنگی دەرچوونی ٤٩ قوتابیی کورد لە لوکسەمبۆرگ بەڕێوە چوو

Xelan

پەنابەرە ئۆکرانییەکان لەگەڵ خۆیاندا 28 هەزار ئاژەڵی ماڵیان بۆ ئەڵمانیا هێناوە

Harmn

ئەمەریکا دوایی ٢٠ ساڵ هێزەکانی لە ئەفغانستان دەکشێنێتەوە

KDC