KDC

گوتەبێژی ئەمەریکا: کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ تاڵیبان ئەرێنی بوون

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێ، دیدار و کۆبوونەوەکانی شاندی ئەمەریکا لەگەڵ نوێنەرانی تاڵیبان لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، زۆر باش و پیشەیی و ئەرێنی بەڕێوەچوون.

نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، کۆبوونەوەکانی بە کۆبوونەوەکانی کار ناوزەند کرد و، باسی لەوەکرد، کە شاندی ئەمەریکا بە ڕوونی باسی لەوە کردووە، کە تاڵیبان تەنیا بەگوێرەی هێرشەکانی هەڵدەسەنگێندرێت نەوەک قسەکانی.

نێد پرایس باسی لەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکاندا ژمارەیەک بابەت تاوتوێ کراون، لەوانە، هەڕەشەی تیرۆر لە ئەفغانستان، هاووڵاتییانی ئەمەریکا، رێگەدان بە جێهێشتنی ئەو ئەفغانستانیانەی کە پشتگیری ئەمەریکایان کردووە، لەگەڵ هاووڵاتییانی بیانیی تا وڵاتەکە جێبهێڵن.

___

پەیمانگایەکی ئەمەریکی: بۆ نەهێشتنی هێرشەکان، پێویستە ئیدارەی بایدن ئەم کارە بکات

KDC

شفا بارزانی بارەگای ناوەندی برۆکسلی کردەوە

Harmn

سویسرا: بە سەرپەشتی جێگری سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن ناوەندی زیورخ دامەزرا

Harmn