KDC

دیداری نوێنەری کۆنفدراسیۆن لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراق

نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمەریکا و کەنەدا، لەگەڵ وەزیری پێشووی بەرگری عێراقی فیدراڵ کۆبووەوە.
مستەر کورد نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەمەریکا و کەنەدا، لەگەڵ خالید ئەل عوبەیدی وەزیری پێشووی بەرگری عێراق کۆبووەوە و، بە وردی باسیان لەسەر بایەخی سەقامگیری عێراق، هەوڵدان بۆ نەهێشتنی دەستێوەردانی نێوچەیی و مەترسییەکانی تیرۆر کرد.
هەروەها لە تەوەرێکی دیکەی دانیشتنەکەیاندا، رەحیم رەشیدی و ئەل عوبەیدی، پێکەوە تیشکیان خستەسەر ئەو هەوڵانەی کە دەخوازن عێراق بکەنە رێڕەوی گواستنەوەی مادە هۆشبەرەکان و، لەم بازنەدا ئەو هەوڵانە بە مەترسیدارتر لە تیرۆر بۆ داهاتووی نەتەوەکانی عێراق و نێوچەکەش لێکدرایەوە.
هەردوولا مکوڕ بوون لەسەر ئەوەی کە بۆ زاڵ بوون بەسەر کۆی ئاستەنگ و قەیرانەکانی عێراق، هاوکاری چڕوپڕی نێوان هەولێر و بەغدا لە هەموو بوارەکان دا بە فاکتۆرێکی گرینگ و یەکلاکەرەوە لێکدرایەوە.
جێی باسە، لە پاڵ ئەمانەدا، مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوکارییە نێودەڵەتییەکان بۆ سەقامگیری عێراق، بە پێویستییەکی پڕ بایەخ هەڵسەنگێندرا.

___

فەڕەنسا: لەبەرامبەر سیاسەتی جیاکاری ،کۆچبەران دەچنە ناو ناوەندی پێشوازی لە پەنابەرە ئۆکرانییەکان

Harmn

لە پاریس یادی 110 ساڵەی ڕێککەوتننامەی سایکس-پیکۆ کرایەوە

Karzan

کۆنفدراسیۆن پیرۆزبایی ئاڕاستەی فدراسیۆنی نووسەران دەکەن

Harmn